ئەنجامی پشکنینی پزیشکی گاڤی و دی یۆنگ ئاشکرابوو
بەهۆی پێکانەوە لە بارسێلۆنا دادەبڕێن

بارسێلۆنا پشکنینی پزیشکی زیاتری بۆ هەریەکە لە گاڤی و دی یۆنگ کرد و ئەمڕۆ هەردوو یاریزانە پێکراوەکە لە شاری وەرزشی بلاوگرانا بوون.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە (08ـی سێپتێمبەری 2025) گاڤی و فڕەنکی دی یۆنگ لە شاری وەرزشی بارسێلۆنا پشکنینیان بۆ کرا، بۆ ئەوەی راددەی پێکانەکانیان و ماوەی دوورکەوتنەوەیان دەستنیشان بکرێت، کە دی یۆنگ لە یاریی هەڵبژاردەکەی تووشی پێکان بوو، لە هۆڵەنداوە گەڕاوەتەوە کەتەلۆنیا بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرێت، گاڤیش لە مەشقەکانی یانەکەی تووشی پێکان بووە و لە بارسا دابڕاوە.
موندۆ دیپۆرتیڤۆ راشیگەیاندووە، پشکنینەکان دەریانخستووە، دی یۆنگ ناتوانێت لە یاریی داهاتووی بارسێلۆنا بەرامبەر ڤالێنسیا یاریی بکات کە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە لالیگا رووبەڕوو دەبنەوە.
❌ Frenkie de Jong no se ha ejercitado esta mañana con el grupo en el regreso al trabajo en la Ciutat Esportiva y no se le espera para el domingo contra el Valencia
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) September 8, 2025
🔜 La idea del Barça es no forzarlo ante la cercanía del importante debut en la Champions contra el Newcastle el… pic.twitter.com/gb5iYfUKVs
لەلایەکی دیکەوە فێرناندۆ پۆلۆ رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پشکنینەکان دەریانخستووە گاڤی پێویستی بە نەشتەرگەری نییە، بۆیە بارسا بڕیاریداوە جارێک بڕیاری نەشتەرگەری نەدات و بۆ ماوەی سێ هەفتە چارەسەر وەربگرێت، ئەگەر تەواو لە پێکانەکەی چاکنەبووەوە ئینجا نەشتەرگەری بۆ گاڤی بکرێت.
جگە لەم دوو یاریزانە، ئالیخاندرۆ باڵدیش پێکانی هەیە و نزیکەی چوار هەفتە لە بارسێلۆنا دادەبڕێت، لەکاتێکدا رۆژی یەکەمی مانگی داهاتوو بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ میوانداریی پاریس سانجێرمان دەکات.
👀 Gavi acaba de entrar a la Ciutat Esportiva Joan Gamper.
— Diario SPORT (@sport)
🩼 El centrocampista, con molestias, será observado en breves instantes por los servicios médicos del club.
🎥 @monfortcarlos pic.twitter.com/wP2Y3n2irZ