تێڕمیناڵێكی فڕۆكه‌خانه‌ی هیسرۆ له له‌نده‌ن به‌هۆی بوونی مادده‌ی مه‌ترسیدار داخرا

میدیای به‌ریتانیا و میدیا جیهانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌هۆی بوونی مادده‌ی مه‌ترسیدار، تێرمیناڵێكی فڕۆكه‌خانه‌ی هیسرۆ له له‌نده‌ن چۆل كراوه و داخراوه.
دووشه‌ممه، 8ـی ئه‌یلوولی 2025، گوته‌بێژی فڕۆكه‌خانه‌ی هیسرۆ (Heathrow) له له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌گه‌ری بوونی مادده‌ی مه‌ترسیدار، تێرمیناڵی ژماره چوار داخراوە و چۆل کراوە لەکاتێکدا خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان ئاماده‌ن به خێرایی وەڵامی ڕووداوەکە بدەنەوە.
گوته‌بێژی فڕۆكه‌خانه‌ی هیسرۆ داوای لە سەرنشینەکان كردووه له تێرمیناڵی ژماره چوار نه‌مێننه‌وه و ئه‌وانه‌شی له‌وێ ماون، له لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه چاودێری ده‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراودا فریایان ده‌كه‌ون.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌مبۆڵانس له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی تێرمیناڵی ژماره چواری فڕۆكه‌خانه‌كه وه‌ستاون و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی ناله‌بار و نه‌خوازر ئاماده‌ن.
هاوكات ده‌سته‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نیشتمانی ڕایگه‌یاندووه، له تێرمیناڵی ژماره چواردا ناوه‌ستێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی خزمه‌تگوزارییه خێراكان له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه.