بەلەمێکی کۆچبەران لەدەریای ئیجە نقوم بوو
ئەو کۆچبەرانەی لە سنووری دەریایی قەزای بۆدرومی موغڵادا هەوڵیاندا بە بەلەمێکی لاستیکی خۆیان بگەیەننە یۆنان، لەنێو دەریای ئیجەدا بەلەمەکەیان نقوم بوو، بەهۆیەوە 14 کەسیان خنکان.
بەپێی میدیاکانی تورکیا، ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو (پێنجشەممە، 23ی تشرینی یەکەمی 2025) لە دەریای ئۆرتەکەنت لە بۆدروم ڕوویداوە.
هەر دوێنێ شەو، دوای گەیشتنی زانیارییەکان بە سەنتەری پەیوەندیی فریاگوزاری 112، سێ بەلەمی پاسەوانی کەنار دەریا لەگەڵ تیمی تایبەتی مەلەوانی پاسەوانی کەنار دەریا (SAD) ڕەوانەی ناوچەکە کران.
کۆچبەرێکی نێو بەلەمەکە کە خەڵکی ئەفغانستان بوو، داوای یارمەتی لە تیمەکانی فریاگوزاری تورکیا کردبوو، بۆیە ئەو کۆچبەرە لەلایەن تیمەکانی فریاگوزارییەوە ڕزگار کرا.
ئەو کەسە لە لێدوانە سەرەتاییەکانیدا ا ڕایگەیاندووە، لە ناوچەی بیتێزی قەزای بۆدرومەوە بە بەلەمێکی لاستیکی کە 18 کەسی تێدابووە، چوونەتە نێو دەریا، نزیکەی 10 خولەک دواتر بەلەمەکە ئاوی دەچێتە ناوی و نوقم دەبێت، خۆیشی نزیکەی 6 کاتژمێر مەلەی کردووە تا گەیشتووەتە وشکانی.
