40 ساڵ بەسەر دروستکردنی یاری ڤیدیۆیی سوپەر ماریۆ تێدەپەڕێت

کیکای، کۆکەرەوەی بابەتەکانی سەر بە نێنتێندۆ، یادی 40 ساڵەی بەرهەمهێنانی یاری ڤیدیۆیی (ماریۆ)ـی کردەوە.

یاری سوپەر ماریۆ برازەرس، لە 13ـی ئەیلوولی 1985 لە ژاپۆن بەرهەمهێنراوە و شۆڕشێک بوو لە بواری یاری ڤیدیۆیی و یەکەم یاری بوو کە بەشێوەی تەکنیکی نوێ و ڕەنگاوڕەنگ بەرهەم هێنرا. 

کیکای، پیاوێکی ژاپۆنییە، 20 تا 30 هەزار پارچەی کەسایەتیی بە سوپەر ماریۆی کۆکردووەتەوە، هەر لە بووکی پەڕۆی کەسایەتییەکە و تا پەیکەری بچووک زۆر کەلوپەلی دیکە، هەروەها بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، "باوکم یارییەکەی بۆم کڕی و من لە منداڵییەوە ئەو یارییە دەکەم".

ئەلێکس برۆس، هاونووسەری کتێبی 'جێنێرەیشنز ماریۆ' دەڵێت " لە سەرەتادا هیچ چاوەڕوان نەدەکرا کە ئەم کەسایەتییە ببێتە ئایکۆنێکی جیهانی یاری ڤیدیۆیی".

ڕەنگی شین بۆ پانتۆڵی ماریۆ هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕوونتر دیاربێت و کڵاوە سوورەکەی لەسەرکرا، بۆ ئەوەی پێویست نەکات پرچی بجووڵێت، ئەم کەسایەتییە بە جۆرێک دیزاین کرابوو کە بە هەموو پێوەرێک زۆر پراکتیکی بێت، چونکە ماریۆ بەر لە 40 ساڵ بە ژمارەیەک پیکسێلی زۆر کەمەوە بەرهەمهێندرابوو.

ئەلێکسیس برووس دەڵێت، "ماریۆ بە تێپەڕبوونی کات، بووە کەسایەتییەکی خۆشەویست لای هەموو تەمەنێک، کەسێکی ئاساییە، زۆر نزیکە لە هەموومان، بە هێز نییە لە ڕەچەڵەکدا و بە تێپەڕبوونی کات ناگۆڕێت"

بەپێی ریس ئیلیوت، توێژەر لە کۆمپانیای ئیلینیا، لەگەڵ سەرکەوتنی یارییەکانی وەکوو، فۆرتنایت و ڕۆبلۆکس کە جەماوەرییەکی زۆریان هەیە لە ئێستادا، ماریۆ سوود لە سۆزی دایک و باوکان دەبینێت.

کۆمپانیاکە جلوبەرگ بە دیزاینی سوپەر ماریۆ بەرهەم دەهێنێت نەک تەنها جلوبەرگ بەڵکوو بۆن و ئێکسسواری منداڵانیش لەخۆ دەگرێت بۆ سوود وەرگرتن لە سۆزی دایکوباوکان.

 

 
Fly Erbil Advertisment