چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر: پێدانی منداڵ بە خێزانی جێگرەوە بەردەوامە

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، بۆ پێدانی هەر منداڵێک بە خێزانێکی جێگرەوە بە لایەنی کەم شەش مانگی پێویستە و پێویستە ئەو کەسە پێشینەی تاوانی نەبێت.

یووسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی ئەیلوولی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ی گوت: پێدانی منداڵی جێگرەوە بەو خانەوادانەی داوا دەکەن بەردەوامە، بەڵام ئەم پرۆسەیە کاتێکی زۆری پێویستە بۆ پێدانی هەر منداڵێک بە خێزانێک بە لایەنی کەم شەش مانگی پێویستە، چونکە لیژنەیەکی تایبەتی لەسەر پێکدەهێنرێت.

بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر، گوتیشی: تاوەکوو ئێستا سێ خێزان منداڵی جێگرەوەیان پێدراوە و دوو دیکەش تاوەکوو ئێستا پەسند نەکراون و تەنیا ماوە ڕادەستی خێزانەکە بکرێت، ئەو کەسەی ئەو مافەی پێ دەدرێت پێویستە چەند مەرجێکی هەبێت، کە حکوومەتی هەرێم بە بڕیار دایناوە.

ئەو مەرجانەی حکوومەتی هەرێم دیاریکردووە بۆ خێزانی جێگرەوە، دیاریکردووە.

عێراقی بن و دانیشتووی هەرێم بن،ناسراوبن بە ڕابردوو و خوڕەوشتی باش، ئەندامانی خێزانی جێگرەوە، نەخۆشی گوازراوەیان نەبێت بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پزیشکی فەرمی، لە لایەن لیژنەیەکی پزیشکی تایبەتمەند و باوەڕپێکراو دەرچووبێت.

توانای بەخێوکردنی منداڵ و دابینکردنی خزمەتی چاودێریی جێگرەوەی هەبێت بە نیازپاکی، توانای دابینکردنی ماڵی گونجاوی هەبێت لە ڕووی دەروونی و تەندروستی و کۆمەڵایەتی و بە تەواوی پێداویستییەکانیانەوە.

هەروەها نووسراوی پشتگیریی ئاسایش و بەڵگەنامەی بێتاوانی و بڕوانامەی دەرچوونی پێشکەشکاری داواکە لە خولێکی تایبەت سەبارەت بە چۆنیەتی بەخێوکردنی منداڵە پێسپێردراوەکە.

 
 
Fly Erbil Advertisment