سەرۆک وەزیران بەشداری لە پرسەی ڕاست نووری شاوەیس کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراو ڕاست نووری شاوەیس کرد.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراو ڕاست نووری شاوەیس کرد و پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکارەکەی گەیاند.
ڕاست نووری شاوەیس، ڕۆژی یەکشەممە 7ـی ئەیلوولی 2025، ڕاست نووری شاوەیس، سیاسەتمەداری کورد و باڵیۆزی پێشووی عێراق لە توونس و مەغریب و برای دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.