ژمارەیەك ناوچەی نوێی شوێنەواری لە سنووری سكتان تۆمار دەكرێن

لە ئەتڵەسی ساڵی 1975ی ناوچە شوێنەوارییەکانی عێراقیشدا نەبوون

K24 - ھەولێر

لە ناحیەی سكتان-ی سەر بە قەزای كۆیە بە مەبەستی دۆزینەوە و تۆماركردنی شوێنی نوێی شوێنەوار، پرۆسەیەكی رووپێوی بە بەكارهێنانی وێنەی ئاسمانی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەڕێوەچوو، لە میانەی پرۆسەكەدا ژمارەیەك ناوچەی نوێی شوێنەواری دۆزرانەوە و تۆماركران كە پێشتر لە ئەتڵەسی ناوچە شوێنەوارییەكانی عێراقیشدا ئاماژەیان پێ نەكراوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، لە رێككەوتی 26/9/2020 تا 10/10/2020 بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار، بە هەماهەنگی ئیدارەی ناحیەكە و ژمارەیەك هاووڵاتیی سنوورەكە پرۆسەی رووپێوی شوێنەواری لە سنووری ناحیەی سکتان بەڕێوەچوو، لە میانەی پرۆسەكەدا ژمارەیەکی زۆر ناوچەی شوێنەواری تۆماركران کە پێشتر تۆمار نەکرابوون و لە ئەتڵەسی ساڵی 1975ی ناوچە شوێنەوارییەکانی عێراقیشدا نەبوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو پرۆسەیە كە دەكرێ ناوی بندرێت پڕۆژە، نوێترین تەکنیکی کارکردنی تێدا بەکارهات، وەک بەکارهێنانی وێنەی ئاسمانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان،GPS ، GIS بۆ تۆمارکردنی پێگە شوێنەوارییەکان و دیاریکردنی سەردەمەکان دوای شیکردنەوە بەراوردکردنی شوێنەوارەکان و سەلماندنیان كە سەرجەمی ئەندامانی تیمەكە لە شوێنەوارناسانی ناوخۆی کوردستان پێکهاتبوون.

ژمارەیەك ناوچەی نوێی شوێنەواری لە سنووری سكتان تۆمار دەكرێن
ژمارەیەك ناوچەی نوێی شوێنەواری لە سنووری سكتان تۆمار دەكرێن
ژمارەیەك ناوچەی نوێی شوێنەواری لە سنووری سكتان تۆمار دەكرێن