وەزارەتی کارەبا هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردووەتەوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی ئەنجام دەدات.
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: لە ناوچەکانی ناوەوە و دەرەوەی پرۆژەی ڕووناکی، تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت و ج ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینیە کە بۆ تۆڕی کارەبا دەکرێت.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە، ئامانج لە دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە لە ماوەی دوو ڕۆژی تاقیکردنەوە هاووڵاتیان کارەبای بەردەوامییان دەبێت.
هەروەها وەزارەتەکە ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە و لە ڕێککەوتی 10 و 11 ئەیلوول دەکرێت.