عه‌قیدێكی سوپای عێراق عه‌میدێكی دایه به‌ر ده‌ستڕێژ
ده‌ستبه‌جێ كوشتی
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی كوژرانی "عه‌مید"ێكی سوپا به ده‌ست (عه‌قید)ێك بڵاوكرده‌وه.
له فێرگه‌ی راهێنانی "كركووش"ـی سوپای عێراق له نزیك قه‌زای "بهلهدڕووز"ی سه‌ر به پارێزگای دیاله عه‌قیدێكی سوپا، ده‌ستڕێژی له عه‌میدێك كرد و ده‌ستبه‌جێ كوشتی.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگریدا، هاتووه: "ده‌مه‌قاڵێ له نێوان عه‌مید ركن عه‌دنان خه‌له‌ف وككاع و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی عه‌قید وائیل خه‌لیل ئیبراهیم له كاتی كاردا درووستبووه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئه‌و ده‌مه‌قاڵێیه سه‌ریكێشاوه بۆ به‌كارهێنانی چه‌ك له دژی یه‌ك و عه‌قیده‌كه ده‌ستڕێژی له عه‌مید عه‌دنان خه‌ڵه‌ف كردووه و به سه‌ختی برینداری كردووه و تا گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه".
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، وه‌زاره‌ته‌كه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه پێكهێناوه و لیژنه‌كه سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌ی كردووه.