هەرێمی کوردستان و ئیمارات جەخت لە هاریکاری و هەماهەنگیی نێوانیان دەکەنەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێرده‌ى تايبه‌تى ئيمارات بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان، جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ پەرەپێدانی زیاتر و فراوانکردنی هاریکاری هاوبەشی نێوانیان کردەوە، بە تایبەت لەو بوارانەدا کە بۆ هەردوولا گرنگن.
چوارشه‌ممه 10ـی ئەیلوولی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له سه‌عيد هاجرى، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت و نێرده‌ى تايبه‌تى ئيمارات بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رى، كرد.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا وێڕاى ستايشكردنى مێژووى دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه‌كان، خۆشحاڵييان به ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌وپێدانى زياتر و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، به تايبه‌تيش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
هەروەها هه‌ردوولا بوونى ياسايه‌كى هانده‌ر و ژينگه‌يه‌كى يارمه‌تيده‌ريان بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان، به گرنگ هه‌ڵسه‌نگاند.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، نێچيرڤان بارزانى وێڕای سوپاسکردنی سه‌رکردایه‌تی و حکوومه‌تی ئیمارات بۆ يارمه‌تيدان و پشتگيرييان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستنيشانكردنى نێرده‌يه‌كى تايبه‌تى ئيماراتى بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به هه‌نگاوێكى گرنگ له قه‌ڵه‌م دا كه بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا نيشان ده‌دات.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆكى ئيمارات محەممەد بن زايد ئال نه‌هيان دووپات كرده‌وه كه نيسانى ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دووقۆڵيياندا له ئه‌بوزه‌بى، جه‌ختى له ناردنى نێرده‌يه‌كى تايبه‌تى ئيمارات بۆ وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌رێمى كوردستان كردبووه‌وه.
لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوە کراوە، له كۆبوونەوه‌كه‌دا هەردوولا باسیان له ده‌ر‌فه‌ته‌كانى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان و كار و چالاكيى كۆمپانياكان و كه‌رتى تايبه‌تى ئيماراتى له هه‌رێمى كوردستان كرد و ده‌رباره‌ى ئاسۆى فراوانكردنيان له بواره جیاجياكاندا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نێچيرڤان بارزانى ته‌واوى ئاماده‌يى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو پشتيوانى و هاوكارييه‌كى پێويستى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
فره‌چه‌شنكردنى ئابوورى، بوونى ڕوانگه‌يه‌كى ڕوون بۆ وه‌به‌رهێنانى ئيماراتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئابووريى به‌رده‌وام، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ئيمارات و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوون.