نرخی نەوت دابەزی

هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت

K24- هەولێر:

نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەمەش بەهۆی چارەسەربوونی چەند کێشەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە لیبیا و نەرویج.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوت بە رێژەی 3% دابەزییوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 41 دۆلار و 64 سەنت دابەزیووە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 39 دۆلار و 37 سەنت دابەزی.

لە ئێستا بەرهەمی نەوتی لیبیا بۆ 335 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت داناوە.