حكومەتی عێراق دابەشكردنی مووچە رادەگرێت

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی زانیاری ئاشكرا دەكات

K24 - ھەولێر

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ئاشکرای دەکات، جارێکی دیکە وەزارەتی دارایی عێراق دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران رادەگرێت، ئەوەش دوای چەند رۆژێک لە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دێت.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، وەزارەتی دارایی بانکەکانی ئاگادارکردووەتەوە، پێدانی مووچە بوەستێنن و هۆکارەکەشی بۆ کەمبوونەوەی پارەی کاش دەگەڕێنێتەوە و چاوەڕوانی دەنگدانی پەرلەمان دەکەن، بۆ پەسەندکردنی یاسای قەرز.

ئەمە لە کاتێکدایە بانکەکانی عێراق مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکانیان دابەشکردووە، ئەوەی دابەشنەکراوە مووچەی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکان و بەشێک لە دەستە سەربەخۆکانە.

بانکەکانی عێراق مانگانە لە 15 تاوەکو 26ـی مانگ مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکەن، بەڵام لە مانگی ئەیلوولەوە بەهۆی قەیرانی دارایی بۆ یەکەم جار دابەشکردنی مووچە درەنگ کەوت.