باخچەلی: پشتیوانی ئەردۆغان دەکەین

سەرۆکی مەهەپە ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ بێتاوانە پێویستە ئازادبکرێت و ئەگەر نا دەبێت بە سزای خۆی بگات.
باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سەباح، ڕایگەیاند: ئەگەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ بێتاوانە پێویستە ئازاد بکرێت، ئەگەر وانەبوو، پێویستە سزاکەی وەرگرێت.
سەرۆکی مەهەپە گوتی: ئەگەر ئەردۆغان بیەوێت جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە، پشتیوانی دەکەم.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ئەحمەد تورک سەرۆکی شارەوانی ماردین بوو، بەڵام لەکارەکەی دوورخرایەوە، بەشدارییەکی کارای کرد.
باخچەلی جەخت لەوە دەکاتەوە، پێویستە ئەحمەد تورک بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.