نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای كوێت كۆدەبێتەوە
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان سەردانی كوێت دەكات
K24 - ھەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان گه‌یشته كوێت و بڕیاره زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات.
پێشنێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته كوێت. به‌مه‌به‌ستی پرسه و سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح، میری كوێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، بڕیاره هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا نێچیرڤان بارزانی، ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وە له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌تی كوێت بكات و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كوێت ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێت.