عێراق، ئه‌رده‌ن و میسر كار بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
سه‌رقاڵی گفتوگۆیه بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی به‌رده‌وامیدان به كاره هاوبه‌شه‌كان

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌رده‌نی و میسرییه‌كه‌ی سه‌رقاڵی گفتوگۆیه بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی به‌رده‌وامیدان به كاره هاوبه‌شه‌كان و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی پێشووی به‌رپرسانی باڵای هه‌ر سێ وڵات.
له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ "سامح شكری" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، "فوئاد حوسێن" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، رایگه‌یاند، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا باسمان له پڕۆژه‌كانی بواری وزه، ئاوه‌دانكردنه‌وه و چۆنێتی سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی كۆمپانیا میسرییه‌كان كرد".
گوتیشی: "به‌م زووانه وه‌زیرانی په‌یوه‌ندیدار له بواری نه‌وت و ئاوه‌دانكردنه‌وه كۆده‌بنه‌وه. عێراق ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م كێشه‌كانی به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات".
گوتیشی: "له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی گه‌وره به‌رپرسانی هه‌ریه‌ك له عێراق، میسر و ئه‌رده‌ن، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی میكانیزمی هه‌ماهه‌نگی سێلایه‌نه‌دا كار بكه‌ین بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان و هاوكاری و هێنانه‌دی ته‌واوكاری ستراتیژی نێوان هه‌ر سێ وڵات له بواره‌كانی ئابووری، گه‌شه‌پێدان، سیاسیی، ئه‌منیی و رۆشنبیریی".
له كۆتایی مانگی (ئاب/ ئۆگستی 2020)، له "عه‌مان"ی پایته‌ختی "ئه‌رده‌ن" هه‌ریه‌ك له شا "عه‌بدوڵڵای دووه‌م" پادشای ئه‌رده‌ن و سه‌رۆكی میسر، "عه‌بدولفه‌تاح سیسی" و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، "مسته‌فا كازمی" كۆبوونه‌وه و هه‌رسێ لا، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان كرده‌وه.