سلێمانی..دوو کەس بەتۆمەتی دزی دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ژن و پیاوێکیان بە تاوانی دزی کردن دەستگیرکردووە و لە لێکۆڵینەوەدا، دانیان بە تاوانەکەیان ناوە.

شەممە 13ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردەوە، هاووڵاتییەکی شاری سلێمانی لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری، سکاڵای لە دوو هاووڵاتی کردووە لەبەر ئەوەی بڕی دوو هەزار دۆلاریان لە دوکانەکەی دزیوە.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بۆ بەدەنگەوەهاتنی سکاڵای هاووڵاتییەکە، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری بە بڕیاری دادوەر دەستیان بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران لەگەڵ ئەوەی هەردوو تۆمەتبارەکە چووبوونە شارێکی دیکەی هەرێمی کوردستان، بەڵام توانراوە لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە دەستگیربكرێن.

ڕاشیگەیاندووە، ئێستا تۆمەتباران كە هاوسەری یەكترن و خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .

 

 
 

Fly Erbil Advertisment