ئەمشەو دێربی مانچێستەر لەبەردەم شەوێكی ڕەشی مێژووییدایە

دوو یانە گەورەكەی مانچێستەر دەیانەوێت زامەكانیان بەیەكتر سارێژ بكەن

رۆبن ئامۆریم راهێنەری مان یونایتد و پێپ گواردیۆلا راهێنەری مان سیتی
رۆبن ئامۆریم راهێنەری مان یونایتد و پێپ گواردیۆلا راهێنەری مان سیتی

دوو یانە گەورەكەی شاری مانچێستەر لە دۆخێکی نالەبار، دوای دوو دۆڕانی لەسەر یەک، رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، تیپەكەی پێپ گواردیۆلا بۆ یەكەمجارە لە كاروانی راهێنەرایەتی خۆی، ریكۆردێكی خراپی لەدەستپێكی ئەم وەرزە تۆمار كردووە.

یەکەم دێربی مانچێستەر ئەمڕۆ لە نێوان مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئیتیحاد لە كاتژمێر 06:30ـی ئێوارە دەکرێت، لەوەتەی ساڵی 2004 مانچێستەر سیتی یەکەمجارە لە کۆی سێ یاری سەرەتای وەرزی پرێمەرلیگ، دوو یاری تووشی شكست بێت. ستیزن دوو گەڕی رابردوو بەرامبەر تۆتێنهام و برایتن دۆڕاوە، ئەمەش یەکەمجارە دوای 21 ساڵ روودەدات.
پێپ گواردیۆلا یەکەمجارە لە کاروانی راهێنەرایەتی، لە کۆی نۆ خاڵ لە سێ یاری سەرەتای وەرز، تەنها سێ خاڵ بەدەست بهێنێت. مان سیتی لە ساڵی 1995 لە کۆی چوار یاری سەرەتای وەرز، تەنها سێ خاڵیان بەدەستهێنا و لە کۆتایی وەرز دابەزین.
راهێنەرە کەتەلۆنیەکەی مان سیتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە رایگەیاند، چەند رۆژێکە یاریزانەکانی گەڕاونەتەوە و دەشزانێت گرنگی دێربی مانچێستەر چەندە زۆرە، لە هەمان کاتدا باسی لە بەشداری کردن و نەکردنی دونارۆما لە یارییەکە کرد.
لەمبارەیەوە، پێپ گواردیۆلا، بەرێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی دەڵێت: یاریزانەکانم چەند رۆژێکی کەمە گەڕاونەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە هەمووان لە دۆخێکی باشدان. دەزانم ئەو یارییە چەندە گرنگە بۆ هاندەرانمان، بۆیە بە گرنگییەکی زۆرەوە سەیری یارییەکە دەکەین، بڕوایەکی تەواوم بە یاریزانەکانم هەیە. 
گواردیۆلا گوتیشی: لەبارەی یاریکردنی دونارۆما پرسیارتان کرد، بەڵام جارێ هیتان پێناڵێم، کاتی یارییەکە دەزانن ئایا بەشداری دەکات یان نا. ئەو گۆڵپارێزێکی بە توانایە و هیچ گومانێکم لە تواناکانی نیە، من داوای ئەوەی لێناکەم کە خۆی حەزی لێ نییە، دەمەوێت وەکو رابردوو لە لوتکەدا بێت".
لەلایەکی دیکەوە دۆخی مانچێستەر یونایتد زۆر لە رکابەرەکەی خراپترە، شەیتانە سوورەکان لە دوایین یاری خۆیان پێش یارییە نێودەوڵەتیەکان، مێژوویەکی خراپیان تۆمار کرد و بەرامبەر یانەیەکی پلەسێ، لە جامی کارابا و دەرکران.
مان یونایتد، لە کۆی سێ یاری سەرەتای ئەم وەرزە، خاوەنی بردنەوەیەک و دۆڕانێک و بەرامبەربوونێکە، بەڵام مان یونایتد، دوو دێربی وەرزی رابردوو، بەرامبەر مان سیتی نەدۆڕاوە.


 

 
 
Fly Erbil Advertisment