وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل: 31 هه‌زار ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازمان تووشی نه‌خۆشی عه‌قڵی بوونه

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل ئاماژه به ژماره‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه نه‌خۆشی عه‌قڵییان هه‌یه؛ هاوكات ژماره‌ی ئه‌وانه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه له دوای 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـوه تووشی هه‌مان نه‌خۆشی بوونه.
یه‌كشه‌ممه، 14ـی ئه‌یلوولی 2025، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، 31 هه‌زار ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌یان كێشه‌ی نه‌خۆشی عه‌قڵییان هه‌یه و به‌رده‌وامیش چاودێرییان ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل گوتووشیه‌تی، 20 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازیان له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـوه، تووشی نه‌خۆشی عه‌قڵی بوونه و مانگانه هه‌زار ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز په‌یوه‌ندیی به بنكه‌كانی ته‌ندروستیی سه‌ربازییه‌وه ده‌كه‌ن و دان به‌وه‌دا ده‌نێن كێشه‌ی عه‌قڵییان بۆ دروست بووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل 99 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازیی سوپای وڵاته‌كه‌یان به ده‌ست كێشه‌ی له‌ده‌ستدانی ده‌ست و قاچیان ده‌ناڵێنن و 16 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی دیكه‌شیان به ته‌واوی ئیفلیج بوونه.
یه‌كشه‌ممه، 6ـی نیسانی 2025، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، نحهوت هه‌زار و 300 سه‌ربازییان له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـوه تووشی گرفتی ده‌روونی بوونه‌ته‌وه و له نه‌خۆشخانه‌كانی ئیسرائیل چاره‌سه‌رییان وه‌رگرتووه.
له‌م باره‌وه، لیمۆر لوریا، سەرۆکی بەشی چاکسازیی وەزارەتەکە ڕایگەیاندبوو، بریندارەکان ڕووبه‌ڕووی فشاری ده‌روونی و دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی بوونه‌ته‌وه.