عێراق و توركیا و ئێران په‌یوه‌ندییه‌كان و دۆخی ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران و ئه‌نقه‌ره و ناوچه‌كه به‌گشتی ده‌كه‌ن.
یه‌كشه‌ممه، 14ـی ئه‌یلوولی 2025، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له په‌راوێزی ئاماده‌كارییه‌كانی به‌ستنی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی – ئیسلامی كه له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه چوو، له‌گه‌ڵ عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبووه‌وه و هه‌ردوولا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران و ڕووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان به‌گشتی كرد.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن پێشنیازیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیی نێوان وڵاتانی كه‌نداو، عێراق و ئێرانی له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك كرد به ئامانجی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگیی هه‌رێمی و ناوچه‌یی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، فوئاد حوسێن سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر كردووه و ڕایگه‌یاندووه، هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌كات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبووه‌وه و به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌ردوولا، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره و پرسی ئاو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتووشیه‌تی، به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ست بووه به ڕێڕه‌وی دانوستانه‌كانی نێوان حكوومه‌تی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و دۆخی سووریا و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.

