كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 33 و دھۆك و سلێمانی 34 لە كەركووك 35 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنج شەممە ئاسمان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت.



