سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە د. نووری عوسمان دەکات

سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا ھاوخەمی خۆی پێراگەیاندن

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە د.نووری عوسمان کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی، عوسمان مەحموود شنگالی کە دەکاتە برای شەهید سامی عەبدولڕەحمان .

سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی لە گەڵ بنەماڵەکەیان دەربڕی و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.