ترەمپ: سێ تیرۆریستی ڤەنزوێلامان کوشت

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە دژی کارتێلەکانی ڤەنزوێلا، ڕێگری لە هەوڵی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ ئەمەریکا کرا، کە بە هۆییەوە سێ کەس کوژران.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەیانی دووشەممە 15ی ئەیلوولی 2025، فەرمانم بە هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا کرد، دووەم هێرشی سەربازیی ڕاستەوخۆی دژی کارتێلە توندوتیژەکان و بازرگانانی ماددە هۆشبەر و تیرۆریستان لە ناوچەی فەرماندەیی باشوور (SOUTHCOM) بکەن.
سەرۆکی ئەمەریکا باسی لەوەش کردووە، ئەم تیرۆریستانە و بازرگانانەی ماددە هۆشبەر خەڵکی ڤەنزوێلا بوون و ماددەی هۆشبەری نا یاساییان بۆ ئەمەریکا دەگواستەوە، دەشڵێت: لە هێرشەکە 3 تیرۆریست کوژران و هیچ زیانێک بە هێزەکانی ئەمەریکا نەگەیشت.
دۆناڵد ترەمپ، هۆشداریشی دا، هەر کەسێک هەوڵ بدات ماددەی هۆشبەر بگوازیتەوە ئەمەریکا، ئەوا هێزەکانییان دەستگیری دەکەن.