هاوبه‌ندیی شۆفێرانی ئه‌نبار چووه پاڵ مانگرتنی شۆفێرانی بارهه‌ڵگری عێراقی

شۆفێرانی بارهه‌ڵگری عێراقی له سیسته‌م و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆتین و مامه‌ڵه‌ی به‌نده‌ر و ده‌روازه‌كانی ئه‌و وڵاته ناڕازین و ڕایده‌گه‌یه‌نن له په‌نای په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می كلاسیكی و پشتنه‌به‌ستن به سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی و دیجیتاڵی، فێڵیان لێ ده‌كرێت و باجی زیاتریان لێ وه‌رده‌گرن و پاره‌كه‌ش بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه.
سێشه‌ممه، 16ـی ئه‌یلوولی 2025، هاوبه‌ندیی شۆفێرانی ئه‌نبار هه‌ڵوێستی پشتیوانی خۆی به‌رانبه‌ر شۆفێرانی بارهه‌ڵگری عێراقی ڕاگه‌یاند، كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه مانیان گرتووه و له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆتین و مامه‌ڵه‌ی به‌نده و ده‌روازه‌كانی ئه‌و وڵاته ناڕازین.
شۆفێرانی بارهه‌ڵگری عێراقی ده‌ڵێن، به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌نده‌ر و ده‌روازه عێراقییه‌كان به ئه‌نقه‌ست سیسته‌می مامه‌ڵه‌ی كلاسیكی، سیسته‌می مامه‌ڵه‌ی كاغه‌زی و په‌ڕاو له به‌نده‌ر و ده‌روازه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و پشت به سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی نابه‌ستن.
شۆفێرانی بارهه‌ڵگری عێراقی به به‌شێك له میدیا عێراقییه‌كانیان گوتووه، به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌نده‌ر و ده‌روازه‌كان له په‌نای په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌مه كۆنه‌كه، فێڵ و دزییان لێ ده‌كه‌ن و باجی زیاتریان لێ وه‌رده‌گرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه‌یه‌ك له‌و دزییه بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌چێته گیرفان و قاسه‌ی كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو.
هاوكات هاوبه‌ندیی شۆفێرانی ئه‌نبار له كاردانه‌وه‌ی ئه‌م مانگرتنه‌دا، پشتیوانی خۆی بۆ شۆفێره مانگرتووه‌كان ده‌بڕی و ڕایگه‌یاند، تاوه‌كوو داواكاریی هاوپیشه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، مانگرتن ناشكێنن.