کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی 44 جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵی قەدەغە کرد

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق قەدەغەی هاوردەکردنی 44 بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵیی بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆییەوە ڕاگەیاند خۆیانەوە.

چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، مەهدی سەهر جبوری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، لە چوارچێوەی بەرنامەی ستراتیژی وەزارەت بۆ پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەکان و لە ڕێگەی ساڵنامەی کشتوکاڵییەوە هاوردەکردنی 44 بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵ قەدەغە کراوە، گوتیشی: ئەمەش بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆیی سەقامگیری نرخە بۆ هاووڵاتیان.

مەهدی سەهر ئاماژەی بەوەشکرد، "بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەکان، پێویستە چاودێریکردنی دەروازە سنوورییەکان بۆ ڕێگریکردن لە بەقاچاخهێنانی کاڵاکان بۆ ناو عێراق توندتر بکرێتەوە."

گوتیشی: "لە ڕێگەی ساڵنامەی کشتوکاڵییەوە، وەزارەتی کشتوکاڵ کاردەکات بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە نرخ و بەرهەمەکان لەنێوان بەرهەمهێنەران و بەکاربەران. لە ئەگەری زۆربوونی بەرهەمێکدا هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە لە دەرەوەی وڵات قەدەغە دەکرێت بۆ پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی. لەگەڵ ئەوەشدا لە ئەگەری کەمی بەرهەمێکدا هاوردەکردن ڕێگەپێدراوە و ئەمەش لە هەموو وڵاتانی جیهان جێبەجێ دەکرێت."

ڕوونیشیکردەوە، "باجی گومرگی بۆ زۆربەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دادەنرێت بۆئەوەی بەرهەمی ناوخۆ زیاتر بفرۆشێت و جووتیاران زیانیان پێ نەگات.

 

 
Fly Erbil Advertisment