بەقایی بۆ ڕوبیۆ: لێدوانەکانت زۆر بێبنەمان

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەداتەوە، کە گوتبووی بەرنامەی مووشەکی تاران مەترسی لەسەر هەموو جیهان دروست دەکات و گوتی: "ئەم لێدوانانە زۆر بێبنەمان."
چوارشەممە 17ی ئەیلوولی 2025، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕۆژنامەنووسانی گوت:"ئەم لێدوانانە زۆر بێبنەمان."؛ نابێت ئەمەریکا لێدوان لەسەر توانای بەرگریی وڵاتێک بدات، کە بڕیاری داوە سەربەخۆیی خۆی بە هەموو توانایەکەوە بپارێزێت.
باسی لەوەش کردووە، بەرنامە مووشەکییەکەیان تاکە چەک بووە کە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان لە بەرانبەر هێرشەکانی ئێران و ئەمەریکا بەکارهێناوە.
ڕۆژی دووشەممە لە سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل، ڕوبیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاندبوو، لە سیاسەتە ئەو پەڕەی فشار لەسەر تاران بەردەوام دەبن، گوتیشی: "ئێرانێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی کە لەلایەن شیعەکان بەڕێوە ببرێت، ئەگەری هەیە بەو چەک و مووشەکانی دروستی دەکات، هێرش بکاتە سەر دوورترین شوێن، ئەوەش نەک هەر ئیسرائیل، بەڵکوو بۆ ئەمەریکا و هەموو جیهان مەترسیدار دەبێت و ئەوەش قبووڵ نەکراوە.