وەزارەتی تەندروستی نەخۆشخانە تایبەتەکان ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا نەخۆشخانە تایبەتەکان ئاگادار دەکاتەوە، بەهیچ شێوەیەک نابێت ئەو نەخۆشانەی پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری پشکنینی ڤایرۆساتی ( HIV ) و ( Hepatitis B ) نابێت تێچووی لەسەر زیاد بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەو نەخۆشانەی پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری پشکنینی ڤایرۆساتی ( HIV ) و ( Hepatitis B ) یان بۆ دەکرێت و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەردەچێت ، پێویستە نەشتەرگەرییەکە بە هەمان نرخ بۆ نەخۆش ئەنجام بدرێت و نابێت لەسەری زیاد بکرێت.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کردووە، نابێت نرخی نەشتەرگەرییەکە زیاد بکرێت یان دوو هێندە بکرێت.
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، نابێت نەشتەرگەرییەکە دوابخرێت یان ئۆف بکرێت، هەروەها بەهیچ شێوەیەک نابێت پارەی زیاد لە نەخۆش وەربگیرێت لە ژێر هیچ پاساوێک.
