هەزاران بەریتانی دژی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ وڵاتەکەیان، هاتنە سەرشەقام

هەزاران هاووڵاتی بەریتانی، دژی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ لەندەن، هاتنە سەرشەوام و داوای وەستانی بەپەلەی جەنگی سەر غەززە و پڕچەککردنی ئسرائیلیان کرد.

زۆرینەی خۆپیشاندەران لەبەردەم دەستەی ڕادیۆی بەریتانیا کۆبوونەوە و بە گوتنەوەی سلۆدان و بەرزکردنەوەی دروشمی دژی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، بەرەو گۆڕەپانی پەرلەمانی وڵاتەکەیان چوون.

میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایان کرد، خۆپیشاندانەکە بەدڵی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە نییە، چونکە خۆپیشاندەران دروشیمی ئەوەیان دژی دۆناڵد ترەمۆ بەرزکردبووەو"تیرۆرکردنی خەڵکی غەززە ڕاگرن" بەپێی زانیارییەکانیش، ڕێکخراوەکانی ڕێکخراوەکانی داماڵینی چەک و کۆمەڵەکانی یاسایی، خۆپیشاندانەکەیان ڕێکخستبوو، لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی دیکەی جیهانی لەبواری یاسایی کە داکۆکی لە پرسی فەڵەستین دەکەن.

خۆپیشاندەران داوای ڕاگرتنی هاوکارییە سەربازییەکانیان کرد بۆ ئیسرائیل دژی خەڵکی غەززە و لەناربردن و کۆمەڵکوژکردنیان، هەروەها  برسیکردنیان، ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەنگی ئیسرائیلیان بۆ سەر کەرتی غەززە بە کۆمەڵکوژی ناساند.

خۆپیشاندەران توڕەیی خۆیان نیشاندا بەرانبەر سەردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ لەندەن. بەدەنگی بەرز داوایان دەکرد، ئەمەریکا هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت و کۆتایی بە جەنگی سەر غەززە بێت.

لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانە جەماوەرییەی ڕاستڕەوەکان کە ژمارەیان زیاتر لە 150 هەزار کەس دەبوو دژی سەردانی دۆناڵد ترەمپ، گرژی و ئاڵۆزی لەگەڵ پیاوانی پۆلیس دروستبوو، بەهۆیە چەند پۆلیسێک برینداربوون و 25 خۆپیشاندەریش لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کران.

پۆلیسی لەندەن ئاشکرای کرد، 26 پۆلیس بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە برینداربوون کە چوار لەو پۆلیسانە دۆخی تەندروستیان هێندە خراپ بووە، ئێستا ژیانیان لەمەترسیدایە، ئەو پۆلیسانە لەو کاتەدا لەگەڵ خۆپیشاندەران ڕووبەڕووبوونەتەوە، کاتێک هەوڵیانداوە بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن.

شا چارلسی سێیەم، شای بەریتانیا بەڕێوەڕسمی شاهانە پێشوازیی لە ترەمپ دەکات

 

پۆلیسی لەندەن ئاشکرای کردووە، 110 هەزار بۆ 150 هەزار کەس بەشداریی خۆپیشاندانەکەیان کردبوو، هەوڵیانداوە بچنە نێو  ئەو زۆنەی کە لە بەرانبەر ئەواندا 5 هەزار خەڵکی دیکە بۆ پشتیوانی لە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران هاتبوونە سەر شەقام، بۆ ئەوەی هەردوو گرووپەکە نەکەونە نێو یەکتر و ئاڵۆزی مەترسیدار دروست نەبێت، زیاتر لە هەزار پۆلیس کەوتنە نێوانیان بۆ ئەوەی لە یەکیان دوور بخاتەوە.

مات تویست، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی لەندەن ئاشکرای کرد، گومان لەوەدا نییە زۆرینەی ئەو خەڵکەی هاتوونەتە سەرشەقام، مافێکی یاسایی خۆیان لەبارەی خۆپیشاندان پەیڕەودەکەن، بەڵام هەندێکیان هاتبوون ئاژاوە و توندوتیژی دروست بکەن.

ویست ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانەی دەستگیرکراون، بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر پۆلیس بووە.

شبانە مەحموود، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لەبارەی ئاڵۆزی و ڕووبەڕوونەوەی خۆپیشاندەران و پۆلیس دووپاتی کردەوە، هەرکەسێک هێرش بکاتە سەر پۆلیس، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

دوێنێ چوارشەممە 17ـی ئەیلوولی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بەیاوەری میلانیا ترەمپی هاوسەری، بە سەردانێک گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و لە ڕێوڕەسمێکی شاهانە لە قەڵای وێندرسۆن، لەلاین شا چارلسی سێیەم پێشوازیی لێکرا.

دۆناڵد ترەمپ بەر لەسەردانەکەی بۆ لەندەن، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: سەردانی هاوڕێکەی شا چارلسی سێیەم دەکات و گوتی"ئەو پیاوێکی ڕێکپۆشە"

بەپێی میدیاکانی بەریتانیا، پەیوەندییەکانی نێوان لەندەن و واشنتن لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و وزەی ئەتۆمی شارستانی کراوە، بەریتانیش دەیەوێت لەگەڵ ئەمەریکا لەبارەی باجی گومرگی بگاتە ڕێککەوتن.

 
Fly Erbil Advertisment