کەرکووک.. دوو کرێکاری خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵەکان خنکان

لەگەڕەکی دەروازی کەرکوک، دوو کرێکاری خاوێنکردنەوەی مەنهۆلەکان لەکاتی کارکردن خنکان.
پێنچشەممە 18ـی ئەیلوولی 2025، سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک ڕایگەیاند: کرێکارەکان کاتێک چونەتە نێو مەنهۆلەکان، ئۆکسجینیان نەماوە، بۆیە هەردوو کرێکارەکە گیانیان لەدەستداوەو تەرمەکانیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشانە.
زاگرۆس جان وەلی، بەڕێوبەری ئاوەڕۆی کەرکوک بەکوردستان24ـی گوت: کرێکارەکان سەر بەکۆمپانیایەکی تایبەتن بۆ کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی شەقامی گەڕەکی دەرواز، دوو کرێکارەکە کارمەندی بەرێوبەرایەتی ئاوەڕۆنین.