له 10 ساڵدا ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر 300 ئافره‌ت
ئێستا له دادگایه‌كی تاران دادگایی ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
گه‌نجێكی ئێرانی له ماوه‌ی (10) ساڵی رابردوودا ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر (300) ئافره‌ت و ئێستا له دادگایه‌كی تاران دادگایی ده‌كرێت.
ئه‌و گه‌نجه ناوی "كه‌یوان ئیمام وه‌ردیی"ه و له به‌رده‌م دادگا دانی به‌وه‌دا ناوه، قوربانییه‌كانی فریوداوه و بێ هۆشی كردوون و ئینجا ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ریان.
ئه‌و باسی له‌وه‌شكردووه، زۆر چێژی له‌و ره‌فتار و تاوانانه‌ی وه‌رگرتووه.
پۆلیسی تاران رایگه‌یاندووه، تا ئێستا (30) ئافره‌ت سكاڵایان له دژی ئه‌و كه‌سه تۆمار كردووه. ده‌یان كچیش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرایان كردووه، كه قوربانی ده‌ستی ئه‌و جۆره تاوانانه‌ن و رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی بوونه‌ته‌وه.
هه‌ندێكیش له قوربانییه‌كان له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه پۆلیسیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه قوربانی ده‌ستی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ن، به‌ڵام بۆ پاراستنی ناوبانگی بنه‌ماڵه‌كانیان نایانه‌وێت روو له بنكه‌كانی پۆلیس بكه‌ن.