شاره‌زایان و چاودێرانی عێراقی: ئیسرائیل به پاساوی تسۆركۆڤ هێرش ده‌كاته سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان

سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، گرووپه چه‌كداره‌كان به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاویان له‌گه‌ڵ كچه توێژه‌ره ئیسرائیلی – ڕووسییه‌كه، ڕه‌نگه سه‌ریان بخوات و ڕووبه‌ڕووی گورزی كه‌مه‌رشكێنیان بكاته‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی به میدیای ئه‌و وڵاته‌یان گوتووه، گرووپه چه‌كداره‌كان كه ئه‌لیزابێس تسۆركۆڤ، توێژه‌ری ئیسرائیلی – ڕووسییان ڕفاندبوو و له شوێنێكی نادیار و بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ هێشتبوویانه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا ڕه‌فتاری نه‌شیاویان له‌گه‌ڵ كردووه و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونییان داوه، ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌بێت.
چوارشەممە 17ی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا، بە فەرمی چوار گرووپی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی، کە بە هاوکاریکردنی ئێران تۆمەتبار کراون، خستە لیستی "ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی" (FTO)، ئەمەش وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپانە. کە پێکهاتوون لە: کەتائیبی سەیدشوهەدا، بزووتنەوەی نوجەبا، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەوفیا و کەتائبی ئیمام عەلی.
شاره‌زایان و چاودێرانی عێراقی پێیان وایه، ئه‌مه‌ریكا به‌م هه‌نگاوه نوێیه‌ی به‌رانبه‌ر به‌و چوار گرووپه میلیشیایه، ڕێگه بۆ ئیسرائیل خۆش ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر پاساوی تسۆركۆڤ هێرشیان بكاته سه‌ر و زیانی گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نێت.
شاره‌زایان و چاودێرانی عێراقی گوتووشیانه، بۆ ئیسرائیل زۆر ئاسان ده‌بێت هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و گرووپانه، چونكه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا خراونه‌ته ناو لیستی تیرۆر، به‌مه‌ش ئیسرائیل ڕووبه‌ڕووی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی نابێته‌وه، ته‌نانه‌ت بۆی هه‌یه له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا هێرشیان بكاته سه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خته حكوومه‌تی عێراقیش ئاگادار بكاته‌وه و پێویستی به مۆڵه‌تی هیچ لایه‌نێك نییه.
سێشه‌ممه، 9ـی ئه‌یلوولی 2025، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئازادكردنی ئه‌لیزابێس تسۆركۆڤ، توێژه‌ری ئیسرائیلی – ڕووسی ڕاگه‌یاند و له‌م باره‌وه په‌یامێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) بڵاوكرده‌وه و گوتوویه‌تی، سازش له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسا و ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت ناكه‌ن و ڕێگه هیچ كه‌سێك ناده‌ن ناووبانگی عێراق و عێراقییه‌كان ناوزڕاو و ناوبه‌د بكه‌ن.