یاریی کلاسیکۆی فەڕەنسا دواخرا

بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا یاریی پاریس سانجێرمان و مارسیلیا بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

بەفەرمی یاریی کلاسیکۆی فەڕەنسا کە وابڕیاربوو ئەمشەو لە یاریگای ڤیلۆدرۆم لە شاری مارسیلیا بکرێت، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، کە وابڕیاربوو ئەمشەو کاتژمێر 21:45 لە گەڕی پێنجەمی خولی پلە یەکی فەڕەنسا یارییەکە بکرێت.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، بەگوێرەی پەیڕەوی لیگ1 هەر یارییەک لە خولەکە بەهۆی نالەباری کەشوهەوا دوابخرێت، دەبێت 24 کاتژمێر دواتر یارییەکە بکرێت، بەمەش یاریی کلاسیکۆ بۆ سبەی دووشەممە دوادەخرێت، لەکاتێکدا سبەی شەو رێوڕەسمی باڵۆن دۆر لە پاریس دەکرێت و زۆربەی یاریزانانی پاریس سانجێرمان و راهێنەری یانەکە بانگهێشتکراون بۆ ئەوەی لەو رێوڕەسمە ئامادە بن.

رۆژنامە فەڕەنسییەکە راشیگەیاندووە، گەرچی شارەداری مارسیلیا بڕیاری دواخستنی یارییەکەی داوە، بەڵام ناوبژیوانی یاریی کلاسیکۆ دەتوانێت تاوەکو کاتژمێر 19:45 بڕیاری بەڕێوەچوون یان دواخرانی یارییەکە بگۆڕێت.

 
Fly Erbil Advertisment