ناتانیاهۆ: ئەگەری ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ سووریا و لوبنان هەیە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دەرفەتی باش بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ سووریا و لوبنان هاتوونەتە پێش، دەشڵێت" دەبێت بەرەنگاری ئەو پڕوپاگەندانە ببینەوە کە ئاراستەی ئیسرائیل و فەڵەستین کراون.

یەکشەممە 21ـی ئەیلوولی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کاتی کۆبوونەوەی کابینەی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، سەرکەوتنەکەمان لە بەرانبەر حزبوڵڵا دەرفەتی بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ لوبنان ڕەخساندووە.

هەروەها لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ سووریا گوتی: بەرەوپێشچوونی باش لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووینەتە بنبەست.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەشڵێت: "دەبێت لە نەتەوە یەکگرتووەکان و لە هەموو ڕووەکانی دیکە بجەنگین، بەتایبەت لە بەرانبەر ئەو پڕوپاگەندانەی ئاراستەی ئێمە و فەڵەستین کراوە، کە بوونمان دەخاتە مەترسییەوە و تیرۆریستان خەڵات دەکات، ئاماژەشی دا، لە نەتەوە یەکگرتووەکان باسی ئەو پرسە دەکەن.

هاوکات حکوومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ناتانیاهۆ بە هەموو شێوەیەک داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕەت دەکاتەوە، هەروەها پابەندین بە ئامانجەکانی شەڕ، کە بریتین لە چەکدانانی حەماس و کۆنترۆڵکردنی غەززە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەی دووشەممە 22ی ئەیلوولی 2025، کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەشداریکردنی سەرکردە و سەرۆکەکانی وڵاتان بەڕێوە بچێت، یەکێک لەو پرسانەی کە باس دەکرێت، ڕێگا چارەسەر ڕاگەیاندنی دوو دەوڵەتی فەڵەستین و ئیسرائیلەوە

 
Fly Erbil Advertisment