گۆرانی 'مەحرومی یار' دوای 16 ساڵ بڵاودەکرێتەوە

یوسف تالیب، هونەرمەند، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەم زوانە نوێترین کلیپی گۆرانییەکەی بە ناوی "مەحرومی یار" بڵاودەکاتەوە و پێشکەشی کوردستانیانی ئازیز و خۆشەویستی دەکات.

مێژووی ئەم بەرهەمە دەگەڕێتەوە بۆ 16 ساڵ پێش ئێستا. لەو کاتەی لە کوردستان دەژیا و پێش ئەوەی سەفەر بۆ دەرەوەی وڵات بکات، هونەرمەند دەڵێت: دوای لە دەستدانی باوکی کۆچکردووم، دیوانی شیعری سافی هیرانی مەزن و کۆچکردووم خوێندەوە. دواتر شیعری "مەحرومی یار" دەخوێنێتەوە و سەرنجی ڕادەکێشێت. پاش چەند جارێک خوێندنەوە، میلۆدی بۆ ئەم شیعرە دادەنێت و پارێزگاری لێدەکات تاوەکو ڕۆژێک بتوانێت شاکارێکی جوانی لێ دروست بکات و پێشکەشی بە ڕۆحی باوکی ئازیز و ئەوانەی بەدڵیان دەبێت، بکات.

هونەرمەند دەشڵێت: دوای نیشتەجێبوونیلە بەریتانیا و دوای ئاشنابوونی بە کۆمپۆزەر، مامۆستا سەید عەلی جابری، لە ڕێگەی ئەوەوە مامۆستا تۆحید وەحید لە ئەسفەهان دەناسێت. هاوکاریی و دەستکاری میلۆدییەکە دەکەن و تۆماری دەکەن.

یوسف تالیب دەڵێت: 'مەحرومی یار' بۆ هەمیشە لە ڕۆحی مندا جێی خۆی کردەوە و مەحروومی کردم لە دیدەنی باوکم. هەر بۆیە، دوای کۆچی دوایی باوکی، سەردانی وڵاتی ئێرانی کرد و لە شاری ئەسفەهان لەگەڵ مامۆستا تۆحید و چەندین ژەنیاری بەتوانا کلیپی بۆ گۆرانییەکە کرد. ئێستا کلیپەکە ئامادەی بڵاوکردنەوەیە.

ڕاشیگەیاند، هۆنراوەکەی مەحرومی یار، هی سافی هیرانییە. لە میلۆدی خۆمە و دابەشکردنی میوزیک، کۆمپۆزەری بەتوانا، مامۆستا تۆحید وەحیدە. شوێنی وێنەگرتنی کلیپەکەش وڵاتی ئێران، شاری ئەسفەهانە.

 
Fly Erbil Advertisment