ترەمپ: داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین تەنیا قسەیە

کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین یارمەتیدەر نییە بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی غەززە کە بە ئامانجی سەرەکی ئێستادا دەزاندرێت.

لیڤیت گوتی: ترەمپ پێی وایە داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین، هیچ ئەنجامێک لەبارەی کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان بەدەست ناهێنێت.

لیڤیت زیاتر گوتی: ترەمپ "ناڕازییە لە داننان بە دەوڵەتێکی فەڵەستین، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو ئەم هەڵوێستەی لە کاتی سەردانەکەی کۆتایی بۆ شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، لەگەڵ کیێەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، دەربڕیوە.

بە گوتەی لیڤیت، ترەمپ ئەم داننانانەی بە "پاداشتێک بۆ حەماس" زانیووە، جەختی لەوە کردەوە کە "تەنها قسەن زیاتر لە کردار، کە لەلایەن هەندێک لە دۆست و هاوپەیمانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە دەردەچن.

گوتەبێژەکە ئاماژەی بەوەدا کە دۆناڵد ترەمپ، ڕۆژی سێشەممە لەبەردەم کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان قسە لەسەر ئەم بڕیارە دەکات کە چەندین وڵات، لەوانە فەڕەنسا گرتوویانەتەبەر، بۆ ئەوەی بڵێت کە، تەنها "وشەن نەک کرداری کۆنکرێتی".

 
 
Fly Erbil Advertisment