ئەردۆغان: دەبێت ئیسرائیل تەواوی سوپاکەی لە غەززە بکشێنێتەوە
پیرۆزبایی لەو پیرۆزبایی لەو وڵاتانە دەکەین کە دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین نا

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لەو وڵاتانە دەکەین کە دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین ناوە و ئیسرائیل هەڕەشەیە بۆ ناوچەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: حکوومەتی ناتانیاهۆ دەیەوێت دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین ببێتە مەحاڵ، پیرۆزبایی لەو وڵاتانە دەکەین کە دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین ناوە، پێویستە هەموومان کار لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست بکەین لەنێوان حەماس و ئیسرائیل و ڕێگە بە هاوکاری مرۆی بدرێت بۆ غەززە.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، دەبێت ئیسرائیل تەواوی سوپاکەی لە غەززە بکشێنێتەوە، وەستانەوە دژی سەرکوتکارییەکانی ئیسرائیل بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقییە، ئیسرائیل بۆ سەقامگیری ناوچەکە هەڕەشەیەکی جیددیە.
ئەردۆغان گوتی: کۆمەڵکوژی لە غەززە بە هەموو هێزەوە بەردەوامە، هەموو کەسێکی خاوەن ویژدان ئەوەی لەلا قبووڵکراو نییە و لە ئاست ئەو جینۆسایدە بێدەنگ نابین و لەو باوەڕەدام کە ئەم هەنگاو و دەستپێشخەرییە، چارەسەری دوو دەوڵەتی خێراتر دەکات.
ئەمشەو، 22ـی ئەیلوول لە پەراوێزی 80ـیەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە نیویۆرک فەرەنسا و سعودیە سەرۆکایەتیی لوتکەیەکیان کرد، تایبەت بە چارەسەری دوو دەوڵەت، دەیان سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان بەشدار بوون و چەند وڵاتێکیش دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین نا.
هەروەها دوێنێ یەکشەممە،21ـی ئەیلوول هەریەک لە بەریتانیا، کەنەدا، ئوسترالیا و پۆرتوگال بە فەرمی دانیان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین.