ماکرۆن بۆ ترەمپ: ئەگەر نۆبڵی ئاشتیت دەوێت، دەبێت کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنیت

سەرۆکی فەرەنسا وەڵامی سەرۆکی ئەمەریکا دەداتەوە ڕایگەیاند، تاکە ڕێگە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ڕاگرتنی شەڕی حەماس و ئیسرائیلە.

سێشەممە 23ی ئەیلوولی 2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی: ئەگەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەوێت، سەرەتا دەبێت شەڕی غەززە کۆتایی پێبهێنێت.

گوتیشی: دەوڵەتی فەلەستین بەڕاستی لەو ڕۆژەدا دروست دەبێت کە ئیسرائیل دان بەو وڵاتەدا بنێت.

سەرۆکی فەرەنسا دەشڵێت: چونکە سەرۆکی ئەمەریکا تاکە کەس بتوانێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات. دەبێت فشارەکانی لەسەر حکوومەتی ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕە زیاتر بکات و چەکییان پێ نەدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، لە گوتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: لە حەوت مانگ حەوت جەنگی مەترسیدارم ڕاگرتوون، بۆیە خەڵک دەڵێن من شایەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم.

هەروەها ترەمپ، لەبارەی دەوڵەتی فەڵەستین ئاماژەی دابوو، هەندێک وڵات تاکلایانانە دەیانەوێت دان بە دەوڵەتی فەڵەستین بنێن، ئەم هەنگاوەش خەڵاتکردنی حەماسە.

دوێنێ دووشەممە، ماکرۆن لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی دانی بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نا.

 
 
Fly Erbil Advertisment