ترەمپ: دەبێت کۆتایی بەو شەڕە بهێنین کە نەدەبووایە هەرگیز دەستی پێکردبا

سەرۆکی ئەمەریکا لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەیە کۆتایی بە شەڕی غەززە دەهێنین.

سێشەممە 23ـی ئەیلوولی 2025، کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی لە نیویۆرک دەستی پێکرد.

ترەمپ لە سەرەتای کۆبوونەوەکە گوتی: ئەمە یەکێکە لە گرنگترین ئەو کۆبوونەوانەی ئەمڕۆ کردوومە، کە تایبەت دەبێت بە ڕێگە چارەسەری شەڕی غەززە.

دەشڵێت: لەم کۆبوونەوەیەدا کۆتایی بە شەڕێکی دەهێنن، کە نەدەبووایە هەرگیز دەستی پێکردبا؛ ئاماژەشی دا، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی بارمتەکانی غەززە بگەڕێننەوە، چونکە ئەو وڵاتانە دەتوانن هەموو کارێک بکەن. 

 تەمیم بن حەمەد سانی، میری قەتەر لە کاتی کۆبوونەوەکەدا سوپاسی ترەمپ کرد، بۆ ڕێکخستنی ئەو کۆبوونەوەیە و گوتی: ئامانج لەم کۆبوونەوەیە کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکانە، بۆ ئەمەش پشت بە سەرۆکی ئەمەریکا دەبەستین.

ڕۆژی دووشەممە 22ـی ئەیلوولی 2025، کارۆڵاین لێڤت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا سبەی پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی کۆدەبێتەوە.

سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشکرا کرد کە ترەمپ لەگەڵی کۆدەبێتەوە، ئەوانیش پێکهاتوون لە، تورکیا، میسر، پاکستان، قەتەر، ئیمارات، ئوردن و ئیندۆنیزیا.

 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment