کۆلێژی زانستە ژینگەییەکانی سلێمانی بۆ پاڵپشتی کەرتی کشتوکاڵ پەینی بەرهەمهێنا
بەسەرپەرشتی كۆلێژی زانستە ژینگەییەكانی زانكۆی سلێمانی و بەهاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی خۆراكی جیهانی پەینی برشت لە كۆلێژی زانستە ژینگەییەكانی زانكۆی سلێمانی لەچوارتا بەرهەمهێنرا.
کۆلێژی زانستە ژینگەییەکانی زانکۆی سلێمانیە، بە هاوکاریی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی، لە چوارتا پرۆژەیەکی پەینی ئەندامی بڕشت ڕادەگەیەنێت، پاشماوەی ئاژەڵی و ڕووەکی دەگۆڕێت بۆ پەینێکی کوالێتی بەرز و دەبێتە جێگرەوەیەکی گرنگ بۆ پەینە کیمیاییە زیان بەخشەکان.
عیماد عومەر، ڕاگری کۆلێژی زانستە ژینگەییەکان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەوەی ئێمە لە چوارتا لە کۆلێژی زانستە ژینەگەییەکان کردوومانە، بۆ خزمەتکردنی ناوچەی شارباژێڕ و جووتیارەکانمانە، چونکە جووتیارەکانمان لیرە زیاتر ڕەز و باخیان هەیە، بۆیە پێویست ناکات جووتیار بچێت پەینی کیمیایی بکڕێت و لە ڕەز و باخەکەیدا بەکاری بهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە ئەو جووتیارانە فێر دەکەین کە چۆن ئەو پەینە بەرهەم بهێنن، وەک ئەوەی ئێمە چۆن بەرهەممان هێناوە، کە دەبێتە سەرچاوەیەکی دارایی بۆ خۆیان خزمەتی خۆیان پێدەکەن.
ساڵانە سەدان هەزار تۆن پەینی کیمیایی هاوردە دەکرێت، بەڵام ئەم پرۆژە گرنگە بۆ باشكردنى تهندروستى خاك و بهرزكردنهوهى رێژهى شێ و زیادكردنى جۆراوجۆرى زیندهوهرى له خاكدا
ڕازان عومەر، مامۆستای زانکۆ گوتی: ئێمە چاودێری پلەی گەرما و ڕێژەی شێی پرۆسەکە لەرێگەی ئامێرێکەوە دەکەین.
پڕۆژەکە دەستی پێکردووە وەک یەکەم هەنگاو ئەمساڵ پەین دارا بەجوتیاران و ساڵی ئایندە ئەنجامەکەی بەدیار دەکەوێت.