هەورامانی: 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەنێرین و ئامادەکاریش بۆ دابەشکردنی مووچە کراوە

گوتەبێژی حکوومەت دووپاتی دەکاتەوە، ساڵی داهاتوو داوای هەموو بودجەی هەرێمی کوردستان دەکەن. دەشڵێت "لەگەڵ گەیشتنی مووچەی مانگی 7 دەست بە دابەشکردنی دەکەین."
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەخەنە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق، تا ئەو وەزارەتەش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
هەورامانی دووپاتی کردەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، هەموو ئامادەکارییەکی کردووە و هەر لەگەڵ گەیشتنی مووچەی مانگی تەمموز (حەوت)، دەست بە دابەشکردنی دەکەن. باسی لەوەش کرد "لیستی مووچەی مانگی هەشتیش ئامادە کراوە و بەمزووانە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت."
گوتەبێژی حکوومەت ئەوەی خستەڕوو "به‌پێی یاسای کارگێڕیی دارایی، به‌پێی یاسای بودجه، ئه‌م بڕه پاره‌یه (120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ) بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دیاری نه‌کراوه که بیدات؛ به‌ڵام جارێ له‌م قۆناغه‌دا، به‌لامانه‌وه گرنگه مووچە زوو بگاته ده‌ستی هاونیشتمانیانمان. ئه‌گینا بۆ ساڵی 2026، ئێمه ده‌چینه گفتوگۆ و داواکردنی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه؛ چونکه به‌ڕاستی مافی هه‌رێمی کوردستان ته‌نها ئه‌م مووچه‌یه نه‌بوو که ئه‌م هه‌موو گفتوگۆ و دانوستان و هێنان و بردن و دادگای فیدراڵی و ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بەدوادا هات. ئەمە شتێکە لە یاسای بودجەدا یەکلایی بووەتەوە، به‌ڵام ئیتر وای لێ هات."
لەبارەی ئەوەی دانوستانەکانی تایبەت بە ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی بە کوێ گەیشتوون؟ هەورامانی گوتی "که‌شێکی دانوستان هه‌یه، نزیکبوونه‌وه هه‌یه و لێکتێگه‌یشتنێکی باش هه‌یه له‌م قۆناغه‌دا. ئه‌مه خواستی ئێمه بوو له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه. هیوامان وایه که وه‌ک چۆن ئێمه زۆر به باشی چووینه‌ته پێشه‌وه و ده‌مانه‌وێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن، له حکوومه‌تی فیدراڵیش ئه‌م گیانه به‌رده‌وام بێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان."
لەبارەی ڕەشنووسەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەت کە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی ناردووە، گوتەبێژی حکوومەت ڕایگەیاند "ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت ڕایه‌کی ناردووه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران. ڕایەکەی ئەوان، بڕیاری دادگا نییه، شتێک نییه که بڵێین ئه‌مه بڕیارە و ده‌رچووه و ده‌بێت پابەندی بین. ئه‌وه ڕایه‌کی خۆیانه، ده‌ریانبڕیوە؛ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوای ئه‌م ڕایه‌ی نه‌کردووه، چونکه ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت کاتێک ڕای خۆی ده‌ڵێت که داوای لێ بکرێت. ته‌نها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق داوای لێ کردوون."