بە ئامار.. ڤینیسیۆس مەترسیدارترین یاریزانی یاریی ریاڵ مەدرید و لیڤانتییە

ڤینیسۆس جۆنیۆر و یاریزانێکی لیڤانتی
ڤینیسۆس جۆنیۆر و یاریزانێکی لیڤانتی

ئامارەکان دەریدەخەن ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی و ئەستێرەی ریاڵ مەدرید باشترین یاریی ئەم وەرزەی خۆی بەرامبەر لیڤانتی کردووە.

رۆژی سێشەممە 2025/09/23 یانەی ریاڵ مەدرید بووە میوانی لیڤانتی و یارییەکەی بە ئەنجامی 4-1 لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە و نووسیویەتی: ڤینیسیۆس جۆنیۆر باشترین ئاستی ئەم وەرزەی خۆی تا ئێستا بەرامبەر یانەی لیڤانتی بووە. 

ئاس ئاماژەی بەوە کردووە، ڤینیسۆس مەترسیدارترین یاریزانی یارییەکە بووە و لە کۆی 7 لێدان، پێنجیان بۆ ناو گۆڵ بوون.

یاریزانە بەرازیلییەکە گەڕاوەتەوە سەر شێوازە رەسەنەکەی خۆی لە تێپەڕاندنی یاریزانان و لە کۆی 7 هەوڵدان، 4 جار بە سەرکەوتوویی یاریزانانی لیڤانتی بڕیوە.

ڤینی لە کۆی 17 رووبەڕووبوونەوەی دووانی لەگەڵ یاریزانان لە 11ـیان سەرکەوتوو بووە و 6 فاوڵی بۆ گیراوە، ئەم ئامارەش بەڵگەی ئەوەیە ڤینی سەر ئێشەی بۆ یاریزانانی لیڤانتی دروستکردووە.

رۆژنامەکە لەبارەی ئامارەکانی ئەستێرەکەی ریاڵ مەدرید ئاماژەی بەوە کردووە: ڤینیسۆس دووەم باشترین یاریزانی یارییەکە بوو لە رووی دروستکردنی هەلی گۆڵ (3هەل) لە دوای ئاردا گولەر، یاریزانەکە تەنانەت لایەنی بەرگری زیاتر کردبوو چوار تۆپی لیڤانتی پچڕاندووە، ئەمەش ئەو شتەیە، کە ئالۆنسۆ داوای دەکات.

ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی تەمەنی 25 ساڵە و بەهای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 170 ملیۆن یۆرۆیە، گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە 2027 کۆتایی دێت و تا ئێستا نوێی نەکردووەتەوە.

Fly Erbil Advertisment