مەسرور بارزانی: ئافرەتان ڕۆڵێکی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی پارتی و هەرێمی کوردستاندا هەیە

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەموو پشتیوانییەکی خۆی بۆ بەهێزترکردنی ڕۆڵی ئافرەتان، پێشخستن و بەگەڕخستنی زیاتری تواناکانیان دەربڕی. هاوکات دووپاتی کردەوە، ئافرەتان ڕۆڵێکی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی پارتی و هەرێمی کوردستاندا هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئافرەتانی کۆمیتەی ناوەندی و لیژنەی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان کۆ بووەوە.
لە دیدارەکەدا ،گفتوگۆ لەبارەی دەرئەنجامەکانی جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسەکە و کار و پڕۆژەکان لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری تواناکانی ئافرەتان لە ناوی پارتی کرا.
مەسرور بارزانی، لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند: مایەی خۆشحاڵییە ، ئەمڕۆ ئافرەتان ڕۆڵێکی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی پارتی و هەرێمی کوردستان هەیە.
هاوکات هەموو پشتیوانییەکی خۆی بۆ بەهيزترکردنی ڕۆڵی ئافرەتان، پێشخستن و بەگەڕخستنی زیاتری تواناکانیان و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان و بەرزکردنەوەی ڕێژە و ئاستی بەشداریان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی بەڕێوەبردن و ڕووبەڕووبوونەوە هەموو جۆرە جیاکارییەک دووپات کردەوە.