شاندەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا کۆبوونەوە

وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و ڕووسیا لەبارەی پرسی ئۆکرانیا کۆبوونەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە هەڵوێستی واشنتن بەرانبەر مۆسکۆ توندتر بووە.

چوارشەممە 24ـی ئەیلوولی 2025، شاندەکانی ڕووسیا و ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە ئەمەریکا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە.

تۆمی پیگۆت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەو بارەوە ئاماژەی داوە، ڕوبیۆ لە کۆبوونەوەکەدا هەڵوێستی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کۆتاییهیان بە جەنگ دووپات کردووەتەوە؛ هاوکات داوای لە ڕووسیا کردووە بۆ ئەو مەبەستە هەنگاوی جددیی بنێنن.

لای خۆیەوە لاڤرۆڤ "جەختی لەسەر قبووڵنەکردنی ئەو پیلانانە کردەوە کە لەلایەن کیێڤ و هەندێک لەو وڵاتانی ئەورووپا پەیڕەو دەکرێن، کە ئامانجیان درێژکردنەوەی جەنگەکەیە."

سێشەممە 23ـی ئەیلوولی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تروس) نووسیبووی: دوای ئەوەی بە تەواوی لێکۆلینەوەم لە دۆخی سەربازی و ئابووری ئۆکرانیا ڕووسیا کرد، بۆم دەرکەوت، بەهۆی ئەو کێشە ئابوورییەی دووچاری ڕووسیا بوویتەوە، ئۆکرانیا بە پشتیوانی یەکێتی ئەورووپا، بتوانێت خاکەکی وەربگرێتەوە، ڕەنگە بتوانێت هێرشی بکات و ناوچەکانی دیکەش بگرێت.