لە کابینەی نۆیەمدا، 30 نەخۆشخانەی نوێ دروست کراون

لە سەردەمی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، سەرەڕای دروستکردنی 30 نەخۆشخانەی نوێ، 21 سەنتەری پسپۆریش لە هەرێمەکەدا کراونەتەوە.

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، گرنگییەکی بەرچاوی بە کەرتی تەندروستی داوە و ئەم بوارە یەکێک بووە لە کارە لەپێشینەکانی ئەم کابینەیە.

ئەم کابینەیە بایەخێکی زۆری بە بەهێزکردنی ژێرخانی تەندروستی داوە، سەرەڕای بوونی قەیرانی دارایی، لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا 30 نەخۆشخانەی نوێ لە هەرێم دروست کراون، هەروەها 21 سەنتەری پسپۆریش کراونەتەوە. 

 

 
Fly Erbil Advertisment