هەنگاوێکی مێژوویی کابینەی نۆیەم بۆ بووژاندنەوەی خوێندنی باڵا

لە کابینەی نۆیەمدا، باری سەرشانی قوتابییانی خوێندنی باڵا سوک کراوە و کارئاسانی زۆریان بۆ کراوە، ئەویش لە ڕێگەی داشکاندنی بەرچاو لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و خوێندنی پارالێڵ.
کابینەی نۆیەم هەنگاوێکی گرنگی بۆ پشتیوانیی قوتابییان ناوە و لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی کارکردنی کابینەکە، کرێی ساڵانەی خوێندن بۆ هەموو ئەو قوتابییانەی لە خوێندنی پارالێڵ و ئێواران دەخوێنن بە ڕێژەی 45% کەم کراونەتەوە.
هەروەها لە سەردەمی کابینەی نۆیەمدا لێخۆشبوونی 100% بۆ کرێی خوێندنی ماستەر بۆ سێ یەکەمەکانی زانکۆکان کە دانەمەزراون کراوە.
بە هەمان شێوەش کرێی خوێندن بە ڕێژەی 20% لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان کەم کراوەتەوە، هەروەها قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگە حکوومی و تایبەتەکان کە لە چاکسازییەکان سزادراون، بە ڕێژەی 100% لە کرێی خوێندن بەخشراون.
کابینەی نۆیەم لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا سەرجەم بەڵێنەکانی جێبەجێ کردووە و هەنگاوی گرنگی بۆ پشتیوانیکردنی قوتابییان ناوە، بە تایبەت لە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن، ئەم هەنگاوەش دەرگای زانکۆی بە ڕووی هەزاران قوتابیدا کردووەتەوە.