کوردستان24 بەشی کوردۆلۆژی لە زانکۆی یەریڤانی ئەرمەنستان بەسەرکردەوە

تیمی کوردستان24 سەردانی بەشی کوردۆلۆژی لە زانکۆی یەریڤانی ئەرمەنستانی کرد.

 بەشی کوردۆلۆژی لە یەکێک لە بەشەکانی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی ئەرمەنییەکان، لە ساڵی 2015 لە زانکۆی یەریڤان دامەزراوە. 

لیانا میهۆیان، لێکۆڵەر لە بەشی کوردۆلۆژی لە زانکۆی یەریڤان، ڕایگەیاند، ئامانجیان لێکۆڵینەوەی مێژووی کورد و کولتوور و ڕۆشنبیری کوردە. هەروەها ئاماژەی بەوەدا، ئەوان سەرنج دەخەنە سەر ئەو سەردەمەی کورد لە یەکێتی سۆڤیەتدا ژیاون تاوەکو ساڵی 1991.

میهۆیان گوتیشی، پەرتووکەکانیان پێکدێن لە لێکۆڵینەوەی مێژوویی و ئەکادیمی دەربارەی کورد و پرۆژەیەکیشیان هەیە بۆ دروستکردنی ئەلبوومێک دەربارەی کولتوور و ڕۆشنبیری کورد لە سەردەمی سۆڤیەتدا.

ئەو لێکۆڵەرە پشتیوانی کەناڵی کوردستان24ی بۆ پاڵپشتیکردنی کارەکانیان لە توێژینەوەی مێژووی کورد بەرز نرخاند.

 
Fly Erbil Advertisment