ئێران ناوه‌ندێكی بازرگانی له سووریا ده‌كاته‌وه
"ده‌بێـته ناوه‌ندێكی گرنگی ئاڵوگۆری ئابووری"
K24 - ھەولێر
ژووری بازرگانی ئێران و سووریا به هاوبه‌شی ناوه‌ندێك به‌ناوی ئیرایانی بازرگانی له شامی پایته‌ختی سووریا دروستده‌كات، رووبه‌ری ئه‌و ناوه‌نده بازرگانییه چوار هه‌زار مه‌تر دووجایه.
به‌پێی زانیاری میدیاكانی سووریا، ئه‌و ناوه‌نده بازرگانییه له 12 نهۆم پێكدێت و دوو نهۆمی تایبه‌ت ده‌بێت به پێشانگای نمایشی و به‌شه‌كانی دیكه‌ش بۆ كاری بازرگانی ناوندی شرۆڤه‌كاریی سیاسی به‌كارده‌هێنرێن.
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده بازگانیهوهكهوه سه‌رۆكی ژووری بازرگانی شام ئاماژەی بەوەداوە، ئه‌م ناوه‌نده ده‌بێته پردێكی به‌هێزی په‌یوه‌ندی له نێوان ئێران و سووریا، ھەروەھا ده‌بێـته ناوه‌ندێكی گرنگی ئاڵوگۆری ئابووری.