ترەمپ: پێم وایە لەبارەی ئاگربەستی غەززە ڕێککەوتووین

سەرۆکی ئەمەریکا لەو باوەڕەیە لەبارەی ئاگربەستی غەززە ڕێککەوتنێک کراوە، وەزیری دەرەوەی سعوودییە دەڵێت، سەرۆکی ئەمەریکا زۆر بە باشی لە هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و موسڵمان تێگەیشتووە.

هەینی 26ـی ئەیلوولی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: پێم وایە لەبارەی ئاگربەستی غەززەوە ڕێککەوتووین، ڕوونیشی کردەوە، ڕێککەوتنێک کە کۆتایی بە شەڕ دەهێنێت و هەموو بارمتەکانیش ئازاد دەکرێن.

هەروەها شازادە فەیسەڵ بن فەرحان سعود، وەزیری دەرەوەی سعوودییە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی مەترسییەکانی لکاندنی هەر کەرتی ڕۆژئاوا بۆ ئاشتی لە غەززە و ناوچەکە بۆ ترەمپ ڕوون کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، " هەست بە دڵنیایی دەکەم کە ترەمپ لە هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و موسڵمان تێگەیشتووە، پێم وایە سەرۆک لە ئەمەریکا زۆر باش لە مەترسی و مەترسییەکانی لکاندنی لە کەناری ڕۆژئاوا تێدەگات".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە ئیسرائیل نادەت ئەو کارە بکات.

ڕۆژی سێشەممە 23ـی ئەیلوولی 2025، ترەمپ لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ سەرکردەکانی هەر یەکە لە تورکیا، میسر، پاکستان، قەتەر، ئیمارات، ئوردن و ئیندۆنیزیا کۆبووەوە، کە تایبەت بوو بە پرسی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان.

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەوە گوتی: "پلانێکمان بە ناوی 'پلانی 21 خاڵیی ترەمپ' بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و غەززە پێشکەشی ئەو وڵاتانە کردووە."

 
Fly Erbil Advertisment