مەسرور بارزانی: دەبێت شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دابین بکرێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئاراس حەبیب كەریم، ئەمینداریی گشتیی کۆنگرەی نیشیمانیی عێراقی باسیان لە هەڵبژاردنی خولی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە گوێرەی دەستوور کردەوە.
فەرمانگیە میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە 27ی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئاراس حەبیب كەریم، ئەمینداریی گشتیی کۆنگرەی نیشیمانیی عێراقی لە دیدارێکدا دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان تاوتوێ کردووە.
هەروەها جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کردووەتەوە، کە لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بێت.
