هاوژینی سیستانی کۆچی دوایی کرد

هاوژینی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق کۆچی دوایی کرد
یەکشەممە 28ـی ئەیلوولی 2025، نووسینگەی نەجەف هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوەی بڵاوکراوەتەوە، کاتژمێر هەشتی بەیانی سبەی دووشەممە 29ی ئەیلوولی 2025، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی هاوژینی سیستانی لە مزگەوتی تووسی و پرسەکەشی لە مزگەوتی خەزرا بەڕێوە دەچێت.
هەروەها ئاماژەی داوە، پرسەکە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە لە دوای نوێژی ئێوارە و خەوتنان بەڕێوە دەچێت.