مەسرور بارزانی پێشانگەیەکی هاوبەشی هونەری دەکاتەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشانگەیەکی هاوبەشی هونەری کردەوە کە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەیەکی هاوبەشی هونەری بە ناونیشانی (ئەسپ لە فەرهەنگ و دیرۆکی کوردستان)، لە یانەی نێودەوڵەتیی ئەسپسواریی هەولێر کردەوە.
هەروەها ئاماژەی داوە، چەندین هونەرمەندی کورد بەشدارییان لە پێشانگەکەدا کردووە کە ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.